بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : کرێکارێک بە ناوی “فەرزاد رەحیمی” خەڵکی هەورامان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە کاتی کار بە هۆی بەربوونەوە لە داربەست بە قورسی بریندار ببوو ڕۆژی یەکشەممە “٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣” بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.