بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی ڕۆژی شەممە “٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣” دوو کرێکاری چا هەڵکەن بە ناوەکانی “عزەدین ئەمین پوور” کوڕی ئیبراهیم و “سەیاد بابالویی” کوڕی یوسف خەڵکی ئاوایی “گوگرد قتوور” و دانیشتوویی ئاوایی گوڵانی سەڵماس ، بە هۆی گاز گرتوویی لە چا گیانیان لە دەستداوە .
هەر وەها لە هەمان ڕۆژدا کرێکارێکی دیکە بە ناوی "سەید مەنسور عەلەوی" کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی ئاوایی "خرەگوش" سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزکەرەوە گیانی لە دەستدا .
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.