بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢” کرێکارێک بە ناوی “فەرهاد خالدی” کوڕی قادر خەڵکی ئاوایی سێ گورگ سەر بە چاڵدران و دانیشتوویی ورمێ ، لە کاتی کاردا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزکەرەوە گیانی لەدەستداوە .
هەروەها ڕۆژی هەینی "٨ی بەفرانباری ١٤٠٢" کرێکارێکی دیکە بە ناوی "یونس عەلیزادە" خەڵکی ئاوایی "بەرازان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەر کە لە کارگەکانی ورمێ خەریکی کار کردن بوو ، لە کاتی کاردا تووشی ئاگر کەوتنەوە بووە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە .
