ڕووخاندنی خانووی خەڵک لەلایەن شارەوانییەوە

به پێی هواڵی گەیشتو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، له ماوه ی ئه م دواییانه دا شاره وانی شاری بوکان ماڵ و حه زگای هاووڵاتیانی ئه م شاره وێران کردووه .
ڕووخاندنی ئەم خانووانە لەلایەن شارەوانی بوکانەوە بە بیانووی بیناسازی بێ مۆڵەت ئەنجامدراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ،کە لەم شارەدا پلانی بیناسازی شارەکان چەند ساڵ جارێک و هەندێکجاریش ساڵانە جارێک دەگۆڕدرێت و بەو هۆیەشەوە خاوەنەکانی ڕووبەڕووی زیانێکی ماددی زۆر دەبنەوە، کە هەندێکجار ناتوانرێت قەرەبووی خێزانەکان بکرێتەوە، شارەوانی هیچ زیانێکیان پێنادات .

هەروەها ئەم خێزانانە زۆرتر چینی هەژار و پەراوێزخراوی ئەم شارەن و تاکە حەوانەوەیان ئەم خانووانەن، کە لەلایەن شارەوانی و بە هاوکاری هێزی پۆلیس وفەرماندارەوە وێران دەکرێن.

هاوکات مافی نیشتەجێبوون بۆ هەموو هاووڵاتیان یەکێکە لەو مافە سەرەتاییانەی کە حکومەت بەرپرسیارە لە دابینکردنی بۆ هەموو شارۆمەندێک.

RELATED ARTICLES

Most Popular