ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی بەفرانبار، ٥ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی “مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان، بولەن ئەحمەدی کوڕی سادق، مولایی خودایی کوڕی حاتەم و فرات خودایی کوڕی خورشید”، بەهۆی ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ، گیانیان لەدەست دا.
ئەو پێنج کۆڵبەرە، لە سنووری نێوان تورکیە و ئێران، تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.
ئەو پێنج کۆڵبەرە، خەڵکی گوندی “کوران” سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێن.