چوار کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکان بوونە قوربانی 

“وەزیر محەممەدی” کۆڵبەری کورد، لە رۆژانی رابردوودا بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لە دەستدا. ناوبراو لە سنوورەکانی نەوسوود بە گوللـەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور گیانی لە دەستدا. شایانی باسە ناوبراو خێزاندار بووە و منداڵێکیشی هەیە. 

هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا بۆ تۆڕی مافی مرۆڤی "هانا" هاتووە: شەوی ٢٦ی فێبرواری ٢٠٢١ هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و سێ کەس گیانیان لە دەست داوە. 

ئێمە لە داهاتوودا لە ئەگەری گەیشتنی زانیاری زیاتر لە سەر ناسنامە و وردەکاری پتر سەبارەت بەم شارۆمەندانە ئاگادارتان دەکەینەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular