چرۆ ئەحمەدی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا

هاوکارانی هانا لە دیواندەر بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانایان ڕاگەیاند کە چرۆ ئەحمەدی پاش نارەزایەتی خێزانی و بنەماڵەکەی، لە ١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی کاتی لە بنکەی دەستبەسەرکردنی دەزگا ئەمنییەکانی دیواندەرە ئازادکرا

 

چرۆ ئەحمەدی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی  دیواندەرە لە  ١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١ لە لایەن شەش ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعات دیواندەرە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستگیرکرا . هێزە ئەمنیەتیەکاان بە هەڵکشان بەسەر دیوارەکانی ماڵی ناوبراو،  هێرشیا کرد سەر ئەو هاوڵاتییە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا، کەلوپەلە تایبەتییەکانی بە مۆبایل و لاپتۆپ و هەروەها مۆبایلی ئەندامانی خێزانی چرۆ ئەحمەدی دەستی بەسەردا دەگرن.

RELATED ARTICLES

Most Popular