هانا: رۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٥ی مەی ٢٠٢٢)، چالاکێکی مەدەنی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی “دیزڵاوا”ی کرماشان ئازاد کراوە.
ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئەسوەت زەردوویی" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ئیبڕاهیم و خەڵکی بەشی "باینگان" لە ناوچەی پاوە راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی گوڵاندا بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش ئەوەی پڕۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی پاوە کۆتایی هاتبوو، گواستبوویانەوە بۆ بەندیخانەی "دیزڵاوا"ی کرماشان.
