چارەنووسی ٣ هاوڵاتی کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون نادیارە

هاوکارانی هانا لە دیواندەرە رایانگەیاند، کە سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئومێد سەرئەفەراز، فواد حەبیبی و توراج حەبیبی  لە دوای دەستگیرکردنیانەوە تا ئێستا  هیچ خەبەرێکیان نییە، بەو هۆیەوە نیگەرانی لای خێزان و کەسوکاریان دروست بوە. 

 

ئومێد سەرئەفراز ڕۆژی یەکشەممە (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لە کاتێکدا لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بو لەسەر شەقامەکانی شارەکە بە بێڕێزی و لێدان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
 ئەو هاوڵاتییە بەهۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لەکاتی بەدواداچوونی بەردەوامدا بۆ خێزانەکەی، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و شوێنی دەستگیرکردنەکە نییە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی جولای فواد حەبیبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی دووشەممە (١٤ی ژوئێن ٢٠٢١)  تورەج حەبیبی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بەبێ فەرمانی دادوەری هەڵیکوتایە سەر ماڵی تایبەتی خۆی و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

RELATED ARTICLES

Most Popular