دوای ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە لە سێدارە دانی بەم زوانەی ۷ بەندکراوی سیاسی لە ئێران، ڕۆژی شەممە ٤ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲٥ی ژوئەنی ۲۰۲۲) بڕیاری لە سێدارەدانی “شاکر بێهروز” خەڵکی دزج مەرگەوەڕ ی ورمێ، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن بەشی ۳۱ی دێوانی باڵای حکومەت لە “قوم” پەسەند کرابوو، حوکمەکەی جارێکی تر لە لایەن هەمان دادگا پەسەند و ڕۆژی شەممە ٤ی پوشپەر لە بەندیخانەی ورمێ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا و بۆ پێداچونەوە بە بڕیاری دادگا تەنها ۲۰ڕۆژ موڵەتی هەیە .
شاکر بێهروز ماوەیەک ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بوە و دوای جیا بوونەوەی لەم حیزبە بۆ ماوەی ۷مانگ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە، دوای جیا بوونەوی لەم حیزبە لە پاییزی ۱۳۹۷ دوای وەرگرتنی ئەمان نامە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران گەڕاوەتەوە و خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ناساندوە و بۆ ماوەی ۱٤ ڕۆژ دەستبەسەر کراوە و دوای لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
شاکر بێهروز ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی ڕەشەممە ی ۱۳۹۷ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێ وە گیراوە.
شاکر بێهروز ڕۆژی لە خەرمانانی ۱۳۹۹ لە لایەن بەشی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ بە بەرپرسایەتی دادوەر شێخلو بە تۆمەتی ئەندام بوونی کۆمەڵە بڕیاری لە سێدارە دانی بەسەردا سەپا بوو، دەر کردنی ئەم بڕیارە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە کۆمەڵە دا لە کاتێک دایە کە شاکر بێهروز پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە و لە لایەن هەمان دادگاوە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە حیزبی دێموکرات دا بڕیاری پێنج ساڵ بندکردنی بە سەر دا سەپا بوو.
بڕیاری دەرکراو لە پوشپەڕی ۱٤۰۰ لە لایەن بەشی یەکی دادگەی بەرزی حکومەتەوە هەڵوەشاوە و بۆ پێداچوونەوەی دووبارە درایەوە بە دادگای ئنقلابی ورمێ.
ئەم بەندکراوە سیاسیە مانگی سەرماوەزی ۱۳۹۹ لە لایەن بەشی یەکی دادگای تاوانەکانی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاستاران بڕیاری لە سێدارە دانی بەسەردا سەپا بوو کە لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ۱٤۰۰ لە لایەن بەشی ۳۱ی دادگەی بەرزی حکومەتەوە جێگیر لە قم پەسەند کراوە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا بۆ ناوبراو دەرکراوە کە ۱۲ کەس شایەدیان داوە لە سەر نەبوونی شاکر بێهروز لەو ئاواییە کە ئەو کەسەی تیا کوژراوە.