ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی شەممە ۱۱ی ژوئن ۲۰۲۲، خانەنشینانی تٲمین اجتماعی لە ئیلام بۆ پێنجەمین ڕۆژ هاوکات لەگەڵ خانەنشینانی تەواوی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان.
خواستەکانی خانەنشینان، جێ بە جێ کردنی یاساکانی تایبەت بە خانەنشینان وە هەروەها دادپەروەری دابین کردنی بیمەی گشتیە.
شایانی باسە؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو بە پەرە سەندنی ناڕەزایەتی خانەنشینان حکومەت دەستی کردوە بە زیادکردنی ٥۷.٤ لە سەدی موچەی خانەنشینان بەڵام بە پێی یاسای حکومی ئەم بڕیارە تەنها بۆ بەشێکی کەمی خانەنشینان بوە و موچەی بەشی زۆریان تەنها ۱۰ لە سەد بوە.
جێی ئاماژەیە بە زیاد بوونی ٥۷ لە سەدەیش موچەیان دەگاتە ٥ ملوێنو ٥٨۰ هەزار تمەن کە ئێستاکەش بە پێی مووچەی حکومی ساڵی ۱٤۰۱ هێشتا لە ژێر هێڵی هەژاریدان.