هانا:رۆژی یەکشەمە(۲۶ی بەفرانباری ۱۴۰۰ــ ۱۶ی ژانوییەی ۲۰۲۲)بەندکراوێکی سیاسی بە ناویی”خالید فەرەیدوونی”خەڵکی مەهاباد دوایی ۲۱ساڵ بەندکران بۆ یەکەم جار لە بەندیخانەی ناوەندی”ورمێ”مولەتی مەرەخەسی پێی درا.
بەپێی ئەم راپۆرته:ناوبراو لە (مانگی خەرمانانی ساڵی ۱۳۷۹)هاوکات لەگەڵ کسێکی دیکه بە ناوی"عومەرفەقیەپور"خەڵکی بۆکان لە یەکێک لە ئاواییەکانی پیرانشار لە لایان هێزە چەکدارەکانی سپای پاستارانی حکومەتی ئیران بە تومەتی تێکدانی ئاسایش و نەزمی گشتی و ئەندام بوون لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران دەستبەسەرکران و لە لایان دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە سێدارە حکوم دران و لە ساڵی(۱۳۸۴)لە دادگا پێداچوونەوە بە حوکمەکەیان کراو بە حەپسی هەتا هەتایی کەم کرایەوە.
شایانی باسه: عومەر فەقیە پوور دوایی ۲۱ساڵ بەندکران بەر چاووپۆشی لە تاوانەکەی کرا و لەگەڵ چەن کەسی دیکە لە بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.