پیرانشار: یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ مافی مرۆڤی هانا هاتووە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٦ی رەزبەری ١٤٠١، یەکێک لە شارۆمەندانی بریندار بە ناوی سەمەد بەرگی‌نیا کوڕی محەممەد و خەڵکی پیرانشار کە لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵکی ئەو شارە بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە گوللـەی گەرم بریندار ببوو، بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەستداوە. 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular