پیرانشار/ یاسر مەنگوڕی  ماوەی ٣٠ڕۆژ بێ سەرووشوێنە

هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەپیرانشار بە ناردنی هەواڵێک باس لە دەستبەسەرکردنی شارۆمەندێک بە ناوی یاسر مەنگوڕی دەکەن.

بەپێی ئەم هەواڵانە؛ وێڕای بەشوێنداچوونی بنەماڵەی ناوبراو تائێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنوسی یاسر  نییە و هەروها ناوبراو لە پەیوەندی تەلێفونی، بوونی وەکیل و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێ بەش بووە.

یاسر مەنگوڕی ڕۆژی (١٧ی ژوئیە٢٠٢١) بە بێ حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکراوە و بە پێی هێندێک زانیاری بۆ لقێکی ئەمنییەتی ورمێ نێردراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular