پیرانشار ؛ کوژرانی ئاژەڵدارێک لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شارای پیرانشار ؛ ئاژەڵدارێکی تەمەن 60 ساڵ لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژراوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە : ئەمڕۆ یەک شەممە “15 ئۆکتۆبری 2023” شارۆمەندێک بە ناوی “محەممەد خزری ” خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سنووری پیرانشار ، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکان کوژراوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو لەگەڵ دووکەسی دیکەدا بووە کە تەقەیان لێ کراوە و لە ئاکامدا محەممەد خزری گیانی لەدەستداوە و ئەو دوو کەسەش بریندار بوون

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ….

RELATED ARTICLES

Most Popular