پیرانشار: کوشتنی ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، شارۆمەندێک بە ناوی “گوڵاڵە دهار” خەڵکی پیرانشار بە دەستی هاوسەرەکەی بە ناوی “کامبیز فەرەجی” کوژراوە. 

بەپێی ئەم هەواڵە، "گوڵاڵە دهار" دوو حەوتوو لەوەپێش لەلایەن هاوسەرەکەی خۆیەوە لە یەکێک لە جادەکانی ئەردەبیل لە ماشێنێکی بارهەڵگر فڕێدراوەتەخوار و بە هۆی ئەوەی لەش و ملی شکاوە و زۆر بە توندی بریندار بووە، رۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەردەبیل گیانی لەدەستداوە. 

جێگای ئاماژەیە هاوسەری گوڵالە دهار هەڵاتووە و تا ئێستا ونە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular