هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، ژنێک خەڵکی ناوچەی پیرانشار بە ناوی “فائیزە محەممەدی” دەستی داوەتە خۆکوژی و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
فائیزە محەممەدی تەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "پەسوێ" لە ناوچەی پیرانشار بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژی ئەم شارۆمەندە ئاگادار نییە.
شایانی باسە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و کوردستان. بەڵام جگە لەمانە سیستەم و یاسای پیاومەزنی و بێ مافی ژنان، هەڵاواردنی رەگەزی و بەمێرددانی زۆرەملی و نەبوونی پشتگیری یاسایی لە ژنان هۆکارەکانی تری خۆکوژی ژنانن.