هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٧ی ژولای ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “مەلا یونس نەوخا” خەڵکی پیرانشار و مامۆستای مەدرەسەی زانستی ئایینی سەلاحەدەینی ئەیوبی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی "مەلا یونس نەوخا"یان دەستبەسەر کردووە و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ گواستوویانەتەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە.
