هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مروڤی هانا لە پیرانشارەوە ئاگاداریان کردین، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەمە ۱٧ی خرمانانی ۱۴۰۰ – ( ٨ی سپتەمبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیران لە پێوەندییەکای تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵە و خێزانی “یاسر مەنگوڕی” وتوویانە: یاسر لە گرتووخانە کووژڕاوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی کارتی میللی و پێناسەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن بۆ ئەم ئیدارەیە.
بەپێی ئەم ڕاپورتە، شیمانەی ئەوە دەکرێ گیانلەدەستدانی" یاسر مەنگوڕی" بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە گرتووخانە بووبێت. جێگای ئاماژەیە کە پێشتر ڕێکخراوی مافی مروڤی هانا, سەبارەت بە نادیار بوونی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە نیگەرانی خۆیی دەربڕیبوو.
شایانی باسە، ئەم شارۆمەندە کوردە روژی ۱۷ی ژوئیەی ٢٠٢١، بانگ کرابووە گۆڕستانی پیرانشار و بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هەر لەو شوێنەش تەقەیان لێ کردبوو. دواتر بێ هێچ بەڵگەیی یاسایی لەلایان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیرانەوە دەسبەسەرکرا و ئەو راپۆرتانە بۆ هانا هاتوون باس لەوە دەکەن "یاسر مەنگوڕی" بۆ گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ گوێزابۆوە.
جێگایی ئاماژەیە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی پەیوەندی تەلەفونی و پاڕیزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەی بێ بەش کراوە.
