هانا:رۆژی یەکشەممە(۲۷ی فێبرواری۲۰۲۲ـ ـ۸ی رەشەمەی۱۴۰۰)سێ شارۆمەندی کورد بۆ تێپراندنی سزاکەیان بۆ بەندیخانەی شاری”نەغەدە”ڕاگوێزران.
هاوکارانی هانا:ناسناوی ئەم شارۆمەندانەیان"خزرقادرئازەر""ئیسمایل موحەممەدپوور و شەفێع موحەممەدنژاد"خەڵکی پیرانشار راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا,ئەم سێ شارۆمەندە کوردە(۱۹ی خەزەڵوەر,۵ی سەرماوەزی ۱۳۹۹)بە تۆمەنی پروپاگەندە دژی حکومەتی ئیران و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژی نیزامی ئیران دەستبەسەرو دوایی زیاتر لە یەک مانگ راگیرانیان لە ئیتلاعاتی شاری"ورمێ"بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازادکران و دواترلە لایان دادگایی ئینقلابی"پیرانشار"هەر کامیان بە ۵ساڵ حەپس مەحکوم کران.