پیرانشار: دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١ی ژولای ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا. 

ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردە "محەممەد تاهیر ئەلیاسی" خەڵکی گوندی "گەرگولی سەروو" لە ناوچەی پیرانشار راگەیەندراوە. 
ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە بە بێ بڕیاری دادوەر و هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە. 
شایانی باسە تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانیاری لە چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی، بێ ئاکام بووە. 

لێرەدا پێویستە ئاماژە بە بەندی ٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بکرێ کە حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش واژۆی کردووە. 

بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ. 

RELATED ARTICLES

Most Popular