پیرانشار: دەستبەسەرکرانی ۲ شارۆمەند لە لایان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیران 

هانا: رۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (۲۲ی مارسی۲۰۲۲) دوو شارۆمەندی کورد خەڵک پیرانشار لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە کاتی بەشداری کردن لە ڕێورەسمی نەورۆز بە شێوەی سەرەڕۆیانە قۆلبەست کراون.

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ناوی ئەم دوو شارۆمەندە "ئەحمەد رەسووڵی" و"ساسان پاداش" خەڵکی پیرانشارن کە لە کاتی بەشداری کردنیان لە ڕێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی "قەڵاتەڕەش" لە پیرانشار دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شوێنی دەسبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular