پیرانشار: دەستبەسەرکرانی ٤ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە 

هانا: رۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٦ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران چوار شارۆمەندیان دەستبەسەر کردووە. 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانەیان بەم جۆرە راگەیاندووە: 

١ . عومەر ئیبراهیم نادری 
٢ .  لەیلا ئیبراهیم نادری 
٣ . سەید ناسر حسێنی 
٤ . شەهرام بۆرکە

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندانە خەڵکی ئاوایی "سوغانلوو" لە ناوچەی پیرانشارن و بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە پیرانشار کراون. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، پاش لێپرسینەوە "لەیلا ئیبراهیم نادری" گوازراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ و "شەهرام بۆرکە" بۆ بەندیخانەی نەغەدە بەڕێ کراوە. 

بەپێی ئەم هەواڵە، رۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، لەیلا ئیبراهیم نادری، عومەر ئیبراهیم نادری و ناسر حسێنی بە مەرجی نووسینی بەڵێننامە ئازاد کراون بەڵام شەهرام بۆرکە هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە دەستبەسەرە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular