پیرانشار/دەستبەسەرکرانی سێ شارۆمەند لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوه

هانا:بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا لە ماوەی یەک رۆژدا لە پیرانشار سێ شارۆمەند لە لایان هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەرکراون.

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە"فەریادشیلان"مورادمامەرەش و عەلی چیانە راگەیەندراوە کە لە یەک کاتژمێردا لە لایان هێزە ئیتلاعاتیەکانی سپاوە دەستبەسەرکراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە"عەلی چیانە"شەوێ شەممە۲۹ی ژانوییە لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی سپاوە پاش پشکنینی ماڵەکەی قولبەستو بۆ شوێنێکی نادیاررتگوێزراوە,هەروەها"فەریادشیلان"لە هەمان شەودا بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەرکرا .هەروەها سەرلە بیانیی رۆژی یەکشەممە۳۰ی مانگی ژانوییە"مورادمامەرەش"لە ماڵی خویی دەستبەسەرکرا.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هاناو بە پێی ئەم هەواڵە لە ماوەی رۆژانی رابووردو دوو شارۆمەندی دیکە خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی"ئەیوب حەدیسی و رەحمان خزمەتگوزار"لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران دەستبەسەرکراون.

RELATED ARTICLES

Most Popular