هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ٩ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە دەستبەسەرکراوانە "ئەیوب حەدیسی" و "رەحمان خدمەتگوزار" خەڵکی پیرانشار راگەیەندراوە.
شایانی باسە دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندانە لە شوێنی کارەکەی خۆیان و بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە بەڕێوەچووە.
سەرچاوەکانی ئاگادار تا ئێستا هۆکاری قۆڵبەستکرانی ئەم شارۆمەندانەیان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رانەگەیاندووە.