پیرانشار: دەسبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیرانەوە

هانا: رۆژی شەممە ٢٩ی رەشەممەی ١٤٠٠ – (۲۰ی مارسی ۲۰۲۲) شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”بەهمەن چێشته” لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا: هێزەکانی ئیتلاعات "بەهمەن چێشتە"یان لە نزیک ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی پیرانشار بە شێوەی سەرەرۆیانە قۆڵبەست کردووە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە بارودۆخ و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular