پیرانشار: دەسبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ڕیکەوتی” ۲۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۰ی – (۲۱ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۱) شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شۆێنێکی نادیار راگوێزراوە.

 

هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە: ناسنامەی ئەم شارۆمەندە " سەلاح عەلیزادە"یە و خەڵکی پیرانشارە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، سەرەڕای بە دوادا چوونی بنەماڵەی "سەلاح عەلیزادە" بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular