پیرانشار: بریندار بوونی دوو کەس بە هۆی رووداوی شوێنی کار 

هانا: نیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١- (١٦ی ژولای ٢٠٢٢)، دوو کرێکار لە کاتی کار کردن و بێتۆنی میچی بینایەک لە گەڕەکی مام خەلیلی پیرانشار بریندار بوون. 

نەبوونی ستانداردەکانی ئەمنییەیەتی شوێنی کار هۆکاری سەرەکی ئەم رووداوە راگەیەندراوە. 
ناوی ئەم دوو کرێکارە بریندارە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە بەڵام تا ئێستاش لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular