پیرانشار: بریندارکردنی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە 

هانا: رۆژی سێشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٦ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوو. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "کەماڵ بایزیدپوور" خەڵکی ئاوایی "دربکە" لە ناوچەی پیرانشار راگەیەندراوە. بەپێی راپۆرتەکان، ناوبراو لە کاتی ماشین ئاژووتندا لە رێگای نێوان پیرانشار – مهاباد بە هۆی باری شتومەکی بە ناو قاچاخ، هێزە چەکدار و ئینتزامییەکانی حکومەت بە بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا لاقی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular