پیرانشار ؛ بانگ کرانی سێ ئەندامی بنەماڵەی حەسەن واژی چالاکی سیاسی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

هانا : ڕۆژی دووشەممە “٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حەسەن واژی چالاکی سیاسی بە ناوەکانی “فاتمە پایمرد ، عەبدولحەمید و مامۆستا سێد جەماڵەدین واژی” بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو ؛ هاوسەر ، منداڵ و برای حەسەن واژی پاش چەندین کاژێر لێپرسینەوە لە پەیوەند لەگەڵ چالاکیەکانی ئەم چالاکە سیاسیە لە هەرێمی کوردستان ، هەڕەشەیان لێکردوون کە لە ئەگەری درێژە پێدانی چالاکیەکانی حەسەن واژی لە دژی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ئێران و هەروەها ناوبراو لە هەرێمی کوردستان ، کێشە دروست دەکەن و تێچووی زۆری بۆیان دەبێت .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، بنەماڵەی حەسەن واژی پاش سێ کاژێر لێپرسینەوە ئازاد کراون .
شایانی باسە حەسەن واژی چالاکی سیاسی و ئایینی کوردی خەڵکی پیرانشار ، لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە لە ئەنجامی گوشارەکان و هەڕەشەی بەردەوامی دامودەزگا ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ناچار بوو شوێنی لە دایکبوونی جێبهێڵێت و بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق پەنا ببات .

RELATED ARTICLES

Most Popular