پیرانشار/ئازادی کاتی ۵شارۆمەند و نادیاربوونی شارۆمەندێکی دیکە 

هانا: رۆژی چوارشەممە(۱۶ی مارسی ۲۰۲۲ــ ۲۵ی رەشەمەی ۱۴۰۰) ۵ شارۆماند خەلکی پیرانشار,بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگایی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، عەلی عومەرپوور، یوسف عومەرپوور، فەریاد خەتیب، موراد مامەرەش و ڕەحمان خدمەتگوزار لە زیندانی نەغەدە ئەمڕۆ ئازادکراون

وەک ڕێکخراوی هانا بڵاویکردەوە: لە ٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢" ئەیوب حەدیسی، ڕەحمان خدمەتگوزار، فەریاد خەتیب (شیلان)، موراد  کاکەرەش، عەلی عومەرپوور" و لە ٣١ی ژانویەی ٢٠٢٢ یوسف عومەرپوور بە شێوازی خۆی خۆسەر دەستبەسەر کرابوون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەیوب حەدیسی کە هاوکات لەگەڵ ئەو کەسانە ئاماژەی پێکرا دەستبەسەر کرابو نییە. جێی ئاماژەیه لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە خێزانی ئەو هاوڵاتیانە ڕاگەیەندرابو کە لەبنکەی ئەمنی شاری ئورومیە ڕاگیراون و لە  کاتی دەستبەسەرکردنیاندا رێگە بە پارێزەران و سەردانیکردن لەگەڵ خێزانەکانیان نەدرا

RELATED ARTICLES

Most Popular