پشتیوانی کوردانی واشنگتۆن لە زارا محەممەدی و مامۆستایانی کوردستان

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٤ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٣ی فێبرواری ٢٠٢٢)، ژمارەیەک لە کوردستانیانی دەڤەری واشنگتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ پشتیوانی لە مامۆستای بەندکراو زارا محەممەدی و داواکارییەکانی مامۆستایان لە بەر بینای کۆشکی سپی کۆبوونەوە. 

لەم گردبوونەوە ناەڕزایتیەدا کوردستانیانی ئەو دەڤەرە وێرای مەحکوم کردنی گرتن و زیندانی کردنی زارا محەممەدی و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایان لەم رۆژانەی رابردوودا خوازیاری ئازادکردنی گیراوەکان بوون.  

شایانی باسە، نوێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەم  گردبوونەوە نارەزایەتیەردا بەشدار بوو و پەیامێکی بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن رێکخراوی هاناوە پێشکەش کرد. لە پەیامەکەی رێکخراوی هانادا وێرای مەحکوم کردنی حوکمی ناداپەروارنەی خاتوو زارا  داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرا سەرکوتکردنی مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کورد وەکوو مافی پەروەردە بە زمانی دایک مەحکوم بکەن و رێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئیران نابێت لە سەر حیسابی چاوپوشین لە پیشیلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی گەلی کورد لە ئیران بێت. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular