پاوە ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “ناسر ڕاوەند” خەڵکی ئاوایی داودان باینگانی سەر بە پاوە ، لە کاتی کارکردن بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست لە گەڕەکی چەورژی ئەم شارە گیانی لە دەستداوە .

شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە  پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.

RELATED ARTICLES

Most Popular