پاوە: کۆبوونەوەی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی بە بێ ئاوی 

هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٥ی ژولای ٢٠٢١)، کۆمەلێک خەڵکی ناڕازیی ئاوایی “چوورژی” سەر بە شاری پاوە کۆبوونەوە و ناڕازایەتی خۆیان بە هۆی بێ ئاوی و بێ کیفایەتی بەرپرسانی ئەو شارە دەربڕی.

 

بڕیار وابووە بۆ چارەسەری کێشەی کەم ئاوی لەو ناوچەیە، پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو لە ناوچەی سەرکان بۆ چوورژی جێبەجێ بکرێ، بەڵام هەتا ئێستاش جێبەجێ نەکراوە و گرفتی گەورەی کەم ئاوی لەو ناوچەیە وەک خۆی ماوەتەوە و خەڵکی تووشی چەرمەسەری کردووە. 
 

شایانی باسە، گرفتی بێ ئاوی شار و ناوچە و گوندەکانی کوردستان لە حاڵێکدایە کە ئاوی چۆم و ڕووبارەکانی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بۆ شار و ناوچەکانی دەرەوەی کوردستان دەگوێزرێتەوە و خەڵکی کوردیش بۆ ئاوی خواردنەوە موحتاجن.  

 

RELATED ARTICLES

Most Popular