هانا: “سیروان ئێناخی” خوێندکاری زانستگا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سیروان ئێناخی رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢١) لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سپا لە کرماشان راگوێزرابوو. رۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٩) بە دانانی بارمەتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
لەم پێوەندییەدا پێویستە ئاماژە بە بەندی ١٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بکەین کە حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش واژۆی کردووە بەڵام بە بەردەوامی پێشێلی دەکا.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.