پاوە: داوا کردنی کچە کوردێک بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزبە کوردییەکان 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، رۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ -(٣ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، کچێکی ٢١ ساڵان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حزبە کوردییەکانی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار “شنە ئەحمەدی” خەڵکی پاوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی لەلایەن ناوەندنی چاکسازی و پەروەردەی کرماشانەوە بانگ کراوە و پێی راگەیەندراوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی بەفرانبار خۆی بەو ناوەندە بناسێنێ. 

ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوی سیاسی و کۆڕ و کۆمەڵە مەدەنییەکان و چالاکی لەم بوارانەدا و هەروەها ئازادی بەیان مافی سەرەتایی هەر مرۆڤێکە و زەوت کردنی ئەو مافانە پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular