هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٠٢٢)، سێ کۆڵبەر لە بەرزایەکانی “هانەگەرمەڵە” لە ناوچەی پاوە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم کۆڵبەرانە بەم جۆرەیە:
١ . تاهیر قوبادی
٢ . میلاد قوبادی
٣ . شادمان کەریمی
لە درێژەی راپۆرتەکدا هاتووە ئەو کۆڵبەرانە هەرسێکیان خەڵکی پاوەن.
