چوار شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی “سلێن” لە ناوچەی “سەوڵاوا” کە پێشتر گیرابوون، بۆ گرتووخانەی مەریوان گوێزانەوە.
"سیامەک ئەدوایی"، ئەکڕەم ئەدوایی، بێهزاد ئەدوایی و فەردین ئەدوایی ناسنامەی ئەو ٤ شارۆمەندە کوردەیە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە دوو مانگی رابردوودا دەستبەسەرکرابوون و لە راپۆرتەکانی پشوودا هەواڵی گرتنی ئەو شارۆمەندانەمان بڵاوکردبۆوە.
شایانی باسە تۆمەتی دەستبەسەرکردنی ئەو چوار شارۆمەندە هاوکاری لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران راگەیاندراوە.