بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە «هانا»؛ ڕۆژی دووشەممە ٧ی مارسی ٢٠٢٢ی میلادی، ١١ کۆڵبەری کورد لە دو ڕووداوی جیا، بوون بە قوربانی ڕووداوی هاتوچۆ.
ڕووداوی یەکەم لە ڕێگای نێوان جوانڕۆ-پاوە ڕووی داوە و لە ئەنجامی ئەم کارەساتەدا ٥ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە خەستی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ گوێزرانەوە.
ڕووداوی دەهەمیش لە نزیک گوندی قەڵاگە لە ناوچەی پاوە هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ٦ کۆڵبەر بریندار و بە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری جوانڕۆ گوێزرانەوە.
کۆڵبەری بەرهەمی هەژاری و بێکاری خەڵکی کوردستانە و خەڵی کورد لە ناچاری پەنا بۆ ئەم دیاردە پڕ مەترسیدارە ئەبات و ساڵانە ژمارەیەکی زۆریان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی سنوورد، تەقینەوەی مین، سەرما، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایەکان، ترس و دڵەڕاوکێ و ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەکانی کوردستان ، گیان لەدەست ئەدەن.
جێی باسە؛ جادەکانی کوردستان بە هۆی بە هۆی نالەبار بوونی بارودۆخی ڕێگاو بانەکان و نا ستاندارد بوونی ماشینەکان لەو ناوچەیە بە جادەکانی مەرگ ناسراوە.