هانا: بەگوێرەی راپۆرتێک کە رۆژی شەممە ٦ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١) “ئیلنا” هەواڵنێری کاری ئێران بڵاویکرووەتەوە، نامەیەک لەلایەن کومیتەی ئینزباتی باشگەی ئیستقلال بۆ وریا غەفووری یاریزانی ناسراوی تۆپی پێ و کاپیتانی تیمی ئیستقلال رەوانە کراوە و بانگ کراوەتە کومیتەی ئینزباتی تیمە ئیستقلال.
بەپێی ئەم نامەیە، وریا غەفووری بە هۆی "چالاکی نایاسایی لە فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لیدوان و دانانی ستۆرییەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی"، دەبی رۆژی ١٣ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٤ی سیپتەمبری ٢٠٢١) کاتژمیر ١١:٣٠ لە شوێنی کومیتەی ئینزباتی باشگەی ئیستقلال ئامادە بێ.
لەم پێوەندییەدا لە خوارەوە بەندی ١٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش واژۆی کردووە دادەنێین.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.