هانا: بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١- (١٦ی ژولای ٢٠٢٢)، “مرێم عەزیزوەند” هاوسەری گورگین خودایی خەڵکی ئاوایی “کوران” لە ناوچەی سۆماوبرادۆستی ورمێ، کە رۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار ببوو، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کراوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، یەکێک لە منداڵەکانی ئەو بنەماڵەیە مینێک دۆزیوەتەوە و بردوویەتەوە بۆ ماڵەوە. دوای ئەوەی مینەکە تەقیوەتەوە جگە لە بریندار بوونی دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵە بە ناوەکانی مرێم عەزیزوەند و کچەکەی بە ناوی رووناهی خودایی، زەرەر و زیانی زۆری مادی بە ماڵەکەیان گەیشتووە.
هەر وەک پێشتر رامانگەیاندبوو، ئەو دوو شارۆمەندە پاش بریندار بوونیان بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ کرابوون.