بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ژوئن ٢٠٢٣، کرێکارێک بە ناوی” فارس سەیدانی” خەڵکی ئاوای “باوان “ی مەرگەوری ورمێ، بە هۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ چەند ڕۆژ لەمەوبەر، فارس سەیدانی لە کاتی کارکردن بە ئامێری پارچە پارچەکردنی خاک بە سەختی بریندار بوو و بە هۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.
