هانا: رۆژی شەممە ١٩ی خرمانانی ١٤٠١، کرێکارێکی کورد بە ناوی جەلیل جەعفەری تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “پیر عەلی” لە ناوچەی ورمێ، لە کاتی کار کردندا لە شەریکەی چیمەنتۆی ورمێ بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، جەلیل جەعفەری لە کاتی کار کردندا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار مادەی قاڵبووی ١٠٠٠ پلەی گەرمی پێدا پژابوو و بەشی زۆری جەستەی سووتابوو. دواتر ئەم شارۆمەندە کوردە رەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی لەو شارە کراوە و پاش رۆژێک مانەوە لە بەشی چاوەدێری ورد بە هۆی سووتانی زیاتر لە ٨٠ لەسەدی لەشی گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە جەلیل جەعفەری زیاتر لە ١٨ ساڵ پێشینەی کاری لە شەریکەی چیمەنتۆی ورمێدا بووە.