ورمێ ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “پەرویز نەقشین” کوڕی عەلی و خەڵکی سەڵماس لە کاتی کارکردن لە بینایەک لە ورمێ بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە .

پەرویز نەقشین تەمەن ٤٠ ساڵ ، خێزاندار باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی "زیندەشت"ی سەر بە شاری سەڵماس بوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular