بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە “٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “ئەکبەر مەحموودی” کوڕی حەسەن خەڵکی ئاوایی قەونی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، لە کاتی کار لە بینایەک لە شەقامی مافی ئەم شارە بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە .
ئەکبەر مەحموودی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابروودا لانیکەم پێنج کرێکار لە شارەکانی کوردستانی ئێران و کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەستداوە .
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.