هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، دوو چالاکی ئایینی کورد بە ناوەکانی “ئەنوەر مامعەلی” و “عەبدولعەزیز رەسووڵی” خەڵکی پیرانشار بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاررە گوازراونەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی دووشەممە (٣١ی مەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم دوو شارۆەمندە و برای عەبدولعەزیز بە ناوەی "ستار رەسووڵی" بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفییەکان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ رایاندەگوێزن. ئێستاش ئەوە دوای چەند مانگ دەسبەسەرکران رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کراون.
شایانی باسە ستار رەسووڵی دوای مانگێک دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ، ئازاد کرابوو.