ورمێ: گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرێک بە تەقەی هێزەکانی حکومەت

 
هانا: شەوی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەرجام دەروێشی کوری یۆنس و خەڵکی گوندی “بالو” لە ناوچەی ورمێ، لە ئەنجامی خۆپیشاندانی نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکرا و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 

شایانی باسە فەرجام دەروێشی بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular