ورمێ: کرێکارێک گیانی لەدەستدا 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٥ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، کرێکارێک بە ناوی “بورهان لەشگری” پاش ئەوەی لە کاتی کار کردندا لە نهۆمی پێنجەوە کەوتە خوار رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام دواتر بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. 

"بورهان لەشگری" کوڕی عەلائەدین و خەڵکی گوندی "ممکان" لە ناوچەی سۆماوبراودۆستی ورمێ  باوکی دوو منداڵ (کوڕێکی ١٢ ساڵان و کچێکی ٦ ساڵانە). ناوبراو وەستای بەستنی ئاڕماتۆر بووە و لە کاتی کار کردندا لە نهۆمی پێنجەوە کەوتووەتەخوار و پاش دوو کاتژمێر لە نەخۆشخانە بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، تەرمی ئەو کرێکارە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و گوتوویانە سبەینێ دووشەممە دەیدەنەوە بە بنەماڵەکەی. 

RELATED ARTICLES

Most Popular