ورمێ: چوار بەندکراوی دیکە لە سێدارە دران 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٩ی ئاوریلی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی ٤ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەڕیوەچوو. 

بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان رۆژی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ سزای سێدارەی ٤ بەندکراو کە تۆمەتی مادەسڕکەرەکانیان لە سەر بووە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەند کرابوون، بەڕێوەچووە. 
ناسنامەی ئەو بەندکراوانە بەم جۆرەیە: 

1-    مەحموود بایەزید 
2-    عەلی محەممەدزادە 
3-    ئەرشەد حەیدەری 
4-    حەمید نەجمی 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم ٤ کەسە لەلایەن ناوەندەکانی داد و قەزایی حکومەتەوە رانەگەیەندراوە. 
ماڵپەڕی "جوانەها" رۆژی پێنجشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ هەواڵی گواستنەوەی ٢ بەندکراوی زیندانی ورمێی بۆ جێبەجێ کردنی سزای ئێعدام راگەیاندبوو. هەروەها رۆژی ١٤ی خاکەلێوە هەواڵی راگوێزرانی ٨ بەندکراوی دیکەی بۆ بەرێوەبردنی سزای سێدارە بڵاوببۆوە. 
ئەم ئێعدامانە لە حاڵێکدا بەڕێوەدەچن کە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی حکومەت خۆیان دانیان بەوەداناوە کە سپاندنی سزای سێدارە بۆ فرۆشیاران و قاچاغچییانی مادەسڕکەرەکان تا ئێستا نەتەنیا هیچ کاریگەرییەکی بۆ بەرگرتن و کەم کردنەوەی نەبووە بەڵکوو ئاکامی پێچەوانەی بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular