بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە، ٢٣ نەخۆش لە بەشی “سیسییو” (چاوەدێری ورد)ی نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێ هاوکات گیانیان لەدەستداوە.
تا کاتی ئەمادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیاری وردمان لە شێوە و هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوکاتی ئەم شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە.
بەڵام گومانی ئەوە دەکرێ هۆکاری ئەم رووداوە دڵتەزێنە بە هۆی بڕینی تەزووری کارەباوە گرفت بۆ دەزگا و مەکینەکانی بەشی چاوەدێری ورد لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی پێکهاتبێ.
